Psalms 129
گۆرانی گەشتیاران.
1«لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم!»با ئێستا ئیسرائیل بڵێت:
2«لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم!
بەڵام بەسەرمدا زاڵ نەبوون.
3جوتیارەکان جووتیان لەسەر پشتم کرد و
هێڵی جووتەکانیان درێژکردەوە.»
4بەڵام یەزدان ڕاستودروستە،
پەتی بەدکارانی پچڕاند.
5با هەموو ئەوانەی ڕقیان لە سییۆنە
ڕیسوا بن و ببەزن.
6با بە دەردی گیای سەربان بچن،
پێش ئەوەی گەشە بکات وشک دەبێت،
7ئەوەی نە دەستی دروێنەکەر پڕ دەکات و
نە باوەشی گیشەکەر ▼
▼ئەو کەسەیە کە لەدوای دروێنەکەران گوڵە گەنمەکان بە باوەش کۆدەکاتەوە.
.8با ئەوانەی بەلایانەوە تێدەپەڕن پێیان نەڵێن:
«بەرەکەتی یەزدانتان لێ بێت!
بە ناوی یەزدان داوای بەرەکەتتان بۆ دەکەین!»
Copyright information for
CkbKSS